پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕای دەگەیەنێت، لە پشکی کورد تەنیا هەردوو وەزارەتی دەرەوە و داد یەکلا بوونەتەوە و دەنگدانیان بۆ دەکرێت.
شێروان دووبەردانی، ڕایگەیاند: "لە پشکی کورد تەنیا دوو وەزارەت یەکلا بوونەتەوە و بەربژێریان بۆ دیاری کراوە، ئەوانیش بریتین لە فوئاد حوسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە و خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد."
گوتیشی: "دوو وەزارەتی دیکەش پشکی کوردە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ژینگەن لە دانیشتنی دیکەدا یەکلا دەبنەوە و دەنگ بە بەربژێرەکانیان دەدرێ."
وەڵام بدەوه