وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مۆڵه‌تی مانگێكی به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ داوه تا له بڕیارێكی ناده‌ستووری پاشگه‌ز ببێته‌وه.
دكتۆر سه‌یوان فه‌ره‌ج بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، دوای بڕیاری حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك له وانه‌ی كوردی بكه‌وێت به كه‌وتوو هه‌ژمار ناكرێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی عێراق یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كردووه، داوایان له حكوومه‌تی عێراق كردووه له ماوه‌ی یه‌ك مانگ وه‌ڵام بداته‌وه.
ئه‌و پێی وایه ناكرێت زمانی كوردی پشتگوێ بخرێت كه به‌پێی ده‌ستوور زمانێكی فه‌رمییه له عێراقدا. كه پێمان گوتن، ئه‌وانیش ته‌ریق بوونه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان هه‌بێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌وان بڕیار ده‌دات
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌وان بڕیار ده‌دات، به‌ڵام چاوه‌ڕێ وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه، ئه‌وكات رێكاری پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
فه‌ره‌ج ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ریانكردووه، خۆی رێنوێنییه و ده‌توانن لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌شیان لێ ده‌كرێت، چونكه ناكرێت وانه‌ی كورد حیسابی بۆ نه‌كرێت و ئه‌وه‌ی لێی بكه‌وێت به كه‌وتوو هه‌ژمار نه‌كرێت.
وەڵام بدەوه