Kurdistan Press - کوردستانیان چاوەروانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمان و بەرپرسیارن کوردستانیان چاوەروانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمان و بەرپرسیارن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوردستانیان چاوەروانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمان و بەرپرسیارن

دوای قۆناغی مەراسیم و نمایش و سێڵڤی گرتنەکان، کوردستانیان چاوەروانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمان و بەرپرسیارن

هاونیشتیمانیانی عێراقی بە گشتی و کوردستانیان بە تایبەتی بە هەڵپەوە چاوەروانی پێک هێنان و دەست بەکار بوونی حکومەتێکی نیشتیمانی و بەرپرسیارو شەفاف و کاران. 

ئەشێ ساڵی رابردوو وەک قۆناغێکی سیاسی پڕ لە رووداوی سیاسی و سەربازی و راگوزەر تەماشا بکەین. 

قۆناغێک، حکومەتێکی ناشەفاف و بێ هێز لە بەغدا بە هیچ پێوەرێک لە ئاست هەستیاری قۆناغەکە و بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆیدا نەبوو. 

حوکمرانیەک، نەیتوانی سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق بە جۆرێک بپارێزێ، وڵاتانی جیران جارێکی تر زاتی ئەوە نەکەن لە رێگەی تۆپ و فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە سنوورەکانی ببەزێنن و خەڵکانی بێتاوان و سڤیل خەڵتانی خوێن نەکەن. 

حکومەتێک، کەوا نەیتوانی لە رووی ئابوری و دارایی و خزمەتگوزاریە گشتیەکانەوە لایەک لە کێشەو موعانات و دەردەسەری و گرفتە کەڵەکەبووەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکات و بە سەرکەوتوویی قۆناغەکە تێپەڕێنێ و لە ئاست بەرپرسیارەتیەکانیدا بێت و هەوڵی چارەسەرکردنی پرسە هەستیارەکانی رۆژانەی ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیانی بکاتە روئیا و بەرنامەیەکی نیشتیمانیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا