Kurdistan Press - ھێزەکانی ئاسمانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشيان لە سنووری کەرکووک خاپوورکرد. ھێزەکانی ئاسمانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشيان لە سنووری کەرکووک خاپوورکرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھێزەکانی ئاسمانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشيان لە سنووری کەرکووک خاپوورکرد.

ھێزەکانی ئاسمانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشيان لە سنووری کەرکووک خاپوورکرد.

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی ھێزەچەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقی زۆر بە وردبینی مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک خاپوورکرد.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھەڵمەتە لە چوارچێوەی دەستکەوتنی ئەو زانیاریانە بووە، کە شانەی ھەواڵگری لە بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی بە ھەماھەنگی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ كه‌ركووك كۆكراوتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە بەردەوامن لە هێرش و کردەوە تیرۆرستییەکانیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه