سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسییه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرده‌وه، بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)،نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دوێنێی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه كه باس له پێدانی بوار ده‌كات به هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو مافی هه‌ڵبژاردنی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێك.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كاندیدی لایه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی، ده‌ستپاكی و توانای به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ كابینه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌گوێره‌ی سه‌نگی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كان.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی محه‌مه‌د شه‌یاع سوودانی بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدانی پۆسته وه‌زارییه‌كانی پشكی چوارچێوه‌كه‌یان سه‌رپشككرد.
ئه‌مه‌ش له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگی هات كه بڕیاریاندا به پێدانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی كاندیدانی چوارچێوه به‌گوێره‌ی سه‌نگی هه‌ڵبژاردن بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان به سوودانی، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان لیستی ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش به سوودانی كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو سه‌رپشك كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی هه‌ر پۆستێك، سوودانی خۆی كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكات.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەسەڵاتی ئەوەی پێ‌درابوو کە وەزارەتەکان لە نێوان پێکهاتەکان یان لەناو پێکهاتەکەدا بگۆڕێت، و وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لە پشکەکان دەربهێنێت و کەسایەتییە مەدەنی یان سەربازییەکان کاندید بکات.
رۆژی پێنجشه‌ممه (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆك كۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، هه‌ڵبژێردرا.
دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
وەڵام بدەوه