هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو (22ـی تشرینی یەکەمی 2022) لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بانگەوازی دەنگدان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆبوونەوەی دوێنێ کە لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان محەممەد حەلبووسی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت".
ئاماژەیان بەوەشدا، هاوپەیمانێتییەکە خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بە پێویست دەزانێت.
بەوهۆیەشەوە، داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن رۆژی شەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2022) دەنگ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدەن.
وەڵام بدەوه