حکوومەتی فیدراڵیی عێراق گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی بودجەدا دەکات و لە بری خەرجییە تەقلیدییەکان، سیستمی "بودجەی بنەمادار بە بەرنامە" پەیڕەو دەکات. ئەم هەنگاوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکیان بگاتە بەغدا.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانی گوتەبێژی حکوومەت:
گۆڕینی سیستمی بودجە: کۆتاییهێنان بە خەرجییە تەقلیدییەکان و پەیڕەوکردنی سیستمی بنەمادار بە بەرنامە.
شەڕی دژی گەندەڵی: هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی و هۆشداریدان بە ئاشکراکردنی ناوی سەرجەم ئەو کەس و قەوارە سیاسییانەی تێوەگلاون یان پارێزگاری لە گەندەڵکاران دەکەن، ئەگەر پارە دزراوەکان نەگەڕێننەوە.
ڕەوانەکردنی دۆسیە گەورەکان: ناردنی چەندین مەلەفی گەورەی گەندەڵی لە کەرتەکانی نەوت، گواستنەوە و کارەبا بۆ دەستەی دەستپاکی، کە پەیوەندیی نێوان گەندەڵکاران و لایەنە سەرپەرشتیکارەکانیان ڕوون دەکاتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه