سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شوێنی مانەوەی خۆی لە پاریس پێشوازی لە نوێنەرانی گەورە کۆمپانیاکانی فەرەنسا کرد و پلانی وڵاتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە 4.8 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا خستەڕوو، هاوکات رێککەوتنی خۆی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سازدانی کۆنفرانسی هاوبەشی بەغدا-پاریس لە پایتەختی عێراق ئاشکرا کرد.
دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا، عەلی زەیدی پێشوازی لە سەرۆک و نوێنەرانی دیارترین کۆمپانیا فەرەنسییەکان کردووە بە مەبەستی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و فراوانکردنی ئامادەیییان لە بازاڕەکانی عێراقدا.
سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە، بەغدا وەک هاوبەشێکی مێژوویی و جێی متمانە لە پاریس دەڕوانێت، هاوکات بەڵێنی دا کە حکوومەتەکەی سەرجەم ئاسانکارییە پێویستەکان و ژینگەیەکی گونجاو دەڕەخسێنێت بۆ هاندانی سەرمایەگوزاری لە بوارەکانی پیشەسازیی دەرمان، هێڵی ئاسن، ژێرخان، ئابووری و کەرتی وزە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، زەیدی هەنگاوە نوێیەکانی کەرتی نەوتی خستەڕوو و رایگەیاند، عێراق کار بۆ ئەوە دەکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە چوار ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلەوە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکاتەوە، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەی فراوان بۆ دەرهێنان و وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان کرد دەستپێشخەری بکەن لە سوودوەرگرتن لە سەرچاوە کانزاییە دەوڵەمەندەکانی وڵاتەکە لەوانە کێڵگەکانی گۆگرد، فۆسفات، سیلیکا و پێشخستنی کەرتی پێترۆکیمیایی.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرنجی خستە سەر گرنگیی ستراتیژیی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان لەسەر ئاستی جیهان وەک یەکێک لە سەرەکیترین رێڕەوەکان بۆ بەستنەوەی ئابووری و مسۆگەرکردنی پارێزراوی زنجیرەکانی دابینکردنی کاڵا.
زەیدی ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە میانی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی "کۆنفرانسی بەغدا-پاریس" لە شاری بەغدا، تا ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیی ئابووری و ئیمزاکردنی گرێبەستی گەورە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عەلی زەیدی بڕیارێکی گرنگی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
گەرووی هورمز هەژێنرا
1 رۆژ پێش ئێستا
مەزڵووم عەبدی فەرمانی دەرکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران لەسەر هەڕەشەکانی ترەمپ هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ ڕێککەوتنی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
عێراق ڕێککەوتنی واژۆ کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه