Kurdistan Press - عێراق شکستی هێنا عێراق شکستی هێنا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق شکستی هێنا

​لە دوایین ساتدا و بەهۆی ناکۆکییە قووڵەکانی ناوخۆی لایەنە شیعەکان، پڕۆسەی کاندیدکردنی "باسم بەدری" بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق شکستی هێنا.
دوای ئەوەی ئەمشەو لە نووسینگەی عەمار حەکیم ناوی باسم بەدری وەک کاندیدی یەکلاکەرەوە هێنرا، چەند لایەنێکی ناو چوارچێوەکە و هەندێک هێزی سیاسی دیکە تێبینییان لەسەر کاندیدکردنی هەبووە، ئەمەش وایکردووە ڕێککەوتنەکە هەڵبووەشێتەوە. شکستهێنانی ئەم کاندیدە لە کاتێکدایە کە شەقامی عێراقی بە ئومێدەوە چاوەڕێی دوکەڵی سپی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بوون، بەڵام ئەم پەرەسەندنە نوێیە جارێکی تر پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی گەڕاندەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و ئاسۆیەکی نادیاری خستە بەردەم داهاتووی سیاسیی وڵات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا