دوای كپبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له عێراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و ڕاسپاردنی سودانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، هێزه‌كانی ته‌ناهی و گرووپه میلیشیاكان ده‌ستیان به پشكنینی ماڵ و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چالاك و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كانی ماوه‌ی ڕابردوو كردووه، ئامانجیش له‌و كاره ڕاوه‌دوونانیان و ترساندنیانه، چونكه له ئێسته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه له 25ی ئه‌م مانگه جارێكی تر خۆپێشاندان ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه زۆرێك له چالاك و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كان له ترسی ئه‌شكه‌نجه و كوشتن‌یان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدڕاڵی جێ بهێڵن و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووته‌وه و له زاری یه‌كێك له چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان گواستوویه‌تییه‌وه، كه ده‌ڵێ، هێزه‌كانی ته‌ناهی و گرووپه میلیشیاكان به وردی به دوای زانیاری و ماڵی چالاك و سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كان له شاره‌كانی بابل و نه‌جه‌ف و زیقاڕ و به‌سڕه ده‌گه‌ڕێن، ئامانجیش له‌و كاره سووكایه‌تیكردنه پێیان و ترساندن و ناچاركردنیانه بۆ جێهێشتنی ئه‌و شارانه و به‌رده‌وام نه‌بوون له ئه‌نجامدانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له داهاتوو. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خۆپێشاندانی 25ی ئه‌م مانگه زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێ له‌وانه‌ی پێشتر، چونكه په‌رچه‌كردارێك ده‌بێت، له‌و مامه‌ڵه نه‌شیاو و نایاسایییه‌ی كه میلیشیاكان له دژی چالاكان ده‌ستیان پێكردووه، سوكایه‌تی زۆریان پێ ده‌كه‌ن و ماڵه‌كانیان ده‌پشكنن و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كردوون.
بۆ یادكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 كه ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ر به گولـله‌ی میلیشیاكان و هێزه‌كان كوژران و برینداركران، بڕیاره ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه خۆپێشاندانێكی گه‌وره و فره‌وان له به‌غدای پایته‌خت ساز بكرێ و چالاكان مه‌به‌ستیانه كه له هه‌مان ڕۆژ و به هه‌مان بۆنه، له شاره‌كانی تریش خۆپێشاندان ڕێك بخه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش چالاكانی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكرایه‌وه، هاتووه: ماوه‌ی 25 ڕۆژ ده‌رفه‌ت به سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین، كه بكوژانی خۆپێشانده‌ران ئاشكرا بكه‌ن و هه‌نگاوی گرنگ به ئاراسته‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ده‌نگی خۆپێشانده‌ران بنێن، به پێچه‌وانه‌وه گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان دروست ده‌كه‌نه‌وه، دوای هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كانیش ، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژ دێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و تا داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، شه‌قام جێ ناهێڵن.
له‌باره‌ی داواكانیش له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه، كه ئامانجی خۆپێشانده‌ران گۆڕینی ڕژێمی سیاسی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری سیاسی، بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ و گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌مێكی نوێی سیاسییه له وڵات، كه كۆتایی به‌و سیسته‌مه په‌ككه‌وتووه بهێنێت، كه دوای نزیكه‌ی دوو ده‌یه نه‌یتوانیوه برینه قورسه‌كانی خه‌ڵكی عێراق سارێژ بكات و لێوانلێوه له گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
له دوای دره‌كردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، عه‌لی جه‌حێمی چالاكی خۆپێشاندانه‌كان له نه‌جه‌ف بۆ "العربی الجدید" ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كان و میلیشیاكان ده‌ستیان كردووه به ڕاوه‌دوونانی ئه‌م و زۆرینه‌ی چالاكه‌كانی تر، به چڕی له به‌غدا و شاره‌كانی باشوور هێزه‌كان و میلیشیاكان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی چالاكان و هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش زۆرێك له چالاكان تا ئێسته سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له 25ی ئه‌م مانگه هه‌رچۆنێك بێت، دووباره ده‌ست به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت.
هاتف سوهێل ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌لوه‌عی (هۆشیاری)" له‌وباره‌وه گوتی، بڕیاره له خۆپێشاندانی 25ی ئه‌م مانگه نه‌ك ته‌نیا گه‌نجان و خه‌ڵكی سڤیل، به‌ڵكو به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كانیش كه نه‌چوونه نێو ئه‌و پرۆسه دووباره‌یه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شبه‌شێنه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ده‌چنه ڕیزی خۆپێشانده‌رانه‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گوڕ و تینی خۆپێشاندانه‌كه زیاتر و گه‌وره‌تر بێت.
له‌وباره‌وه هادی ئه‌لسه‌لامی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌غدا تا ئێسته‌یش له ده‌نگی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ده‌ترسن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چالاكان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه خۆپێشاندانه‌كان مه‌ده‌نی و دوور له توندوتیژی ده‌بن، به‌ڵام هێزه‌كان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و چالاكانیش له‌لایه‌ن میلیشیاكان ڕاوده‌نرێن و چاویان لێ سوور ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكان له ترسی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكان زێد و كه‌سوكاری خۆیان جێهێشتووه و ڕوویان كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌و ئامانجه‌ی بتوانن له ژیان بمێننه‌وه و میلیشیاكان هاوشێوه‌ی چالاكانی تری پێشوو به ئامانجیان نه‌گرن و كۆتایی به ژیانیان بهێنن.به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گوشار و چاوسووركردنه‌وه‌كان زۆرینه‌ی گه‌نجانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ئاماده‌ن و بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان به‌غدا و شاره‌كانی تری باشووری عێراق بگرێته‌وه.
وەڵام بدەوه