حكوومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له گه‌لی ئێران و ئیسلام كرد بۆ كچی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، كه دوێنێ له ئه‌نجامی بۆردمانی مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا كرایه ئامانج، هاوكات به‌غدا سێ ڕۆژ پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ولات ڕاگه‌یاند.
باسم ئه‌لعه‌وادی گوته‌بێژ به‌ناوی حكوومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌ره‌خۆشی له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی ئێران و ته‌واوی گه‌لی ئیسلامی و جیهان ده‌كه‌ن، به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌ری باڵا ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی ئه‌لحوسێنی خامنه‌یی وه‌ك شه‌هیدێك ده‌كه‌ین كه له ڕیزی یه‌كه‌می شه‌هیدانی ئه‌هلی به‌یت، كه له ئه‌نجامی مووشه‌كی دوژمنان و كرده‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نه‌ریته مرۆیی و ئاكارییه‌كان و پێشێلكردنی ڕوونی یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان شه‌هیدكرا.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به كۆچكردنی شه‌هید، ئه‌و ڕێبازی خۆی له خزمه‌تكردنی گه‌لی ئێران به له‌به‌ركردنی تاجی شه‌هاده‌ت و وه‌فا و به‌هاكان و به‌رگریكار له گه‌له‌كه‌ی و وه‌ستانه‌وه به ڕووی سته‌م و داگیركاری و داواكاری ڕێبازی حه‌ق و هه‌وڵده‌رێك بۆ خزمه‌تی پرسه‌كانی گه‌لی ئیسلامی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی كۆتایی پێهێنا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عێراق داوای ده‌سبه‌جێ وه‌ستاندنی ڕاسته‌وخۆ و بێ مه‌رجی ئۆپراسیۆنه‌كان و كرده سه‌ربازییه‌كان ده‌كات كه ئێسته له ناوچه‌كه به ئاستی جیا جیا بوونی هه‌یه و كۆتاییهێنان به ململانێكان و سه‌پاندنی ئارامی و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یش هاتووه، كه حكوومه‌تی عێراق پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ته‌واوی عێراق بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕاده‌گه‌یه‌نێت


وەڵام بدەوه