Kurdistan Press - بەرھەم ساڵح کۆتایی ھات. بەرھەم ساڵح کۆتایی ھات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرھەم ساڵح کۆتایی ھات.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (میهر)ی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانی، لایەنە عێراقییەكان لەسەر دەنگدان بە لەتیف رەشید بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق ڕێككەوتوون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە پاش ڕێككەوتنی لایەنە عێراقییەكان، وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێری سەركۆمار دەستنیشان كراوە كە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ١٣ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت.

هەرچەندە ئەو ئاژانسە ئێرانییە باسی لەوە كردووە كە رێككەوتن لەسەر لەتیف رەشید، دەرئەنجامی دانوستانەكانی نێوان هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت و پارتی و یەكێتییە، بەڵام تاوەكوو ئێستا پارتی و یەكێتی رەتی دەكەنەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان لەمبارەوە كردبێت.

بە گوێرەی ئەو ئاژانسە، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە لەسەر بەربژێركردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق.

زیاتر لە ساڵێكە هەڵبژاردن لە عێراقدا كراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی لایەنە سیاسییەكانەوە، نەتواندراوە حكوومەتێكی تازە لە وڵاتەكە دروست بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه