به‌هۆی تۆماركردنی سكاڵای ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر تۆماره دزه‌پێكراوه ده‌نگییه‌كانی نوری مالیكی هێرشی كردبووه سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی، ئه‌مڕۆ له دانیشتنێكدا دادگا به كه‌فاله‌ت ئازادی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه دادوەر جەعفەر موسەوی، سه‌ركرده‌ی رەوتی سەدر رایده‌گه‌یه‌نێت، له دانیشتنێكی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخدا، گوته‌ی ته‌واو له نوری مالیكی له‌سه‌ر دۆسیەی دزەکردنی تۆماره ده‌نگییه‌كان وه‌رگیراوه و دواتر دادوه‌ر بڕیاریداوه بە کەفالەت ئازادبكرێت.
رۆژی 19ی حوزەیرانی رابردوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاندبوو، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا داواکارییەکی پێگەیشتووە کە پێشکەشی داواکاری گشتی کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە دزەپێکردنی تۆمارە دەنگییەكان.
وەڵام بدەوه