موقتەدا سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە
"هەوڵێکی گڵاو لە لایەن تاقمێکی دەسەڵاتدارەوە هەیە بۆ تێوەگلانی ناوی ئێمە لە پێکهاتەی حکومەتەکەیاندا، تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی کاندیدکردنی کەسایەتییەکیشەوە بێت کە پێشتر سەر بە ئێمە بوون.
ئەمە کارێکی قەدەغەکراوە و بێدەنگ نابین لێی؛ نەک تەنها لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە جیابوونەتەوە یان دەرکراون، بەڵکو لەبەر ئەوەی دەیانەوێت وەها نیشانی بدەن کە حکومەتی داهاتوو (تەیاری) یان (سەدری)یە، تاوەکو هەموو خراپییەکان بخرێتە ئەستۆی ئێمە.
ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، ئەوا دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری گەندەڵی. هەروەها هەڵوێستمان بەرامبەر هەموو کاندیدەکان ڕوونە مادام لە ناو باوەشی (حەوزەی) ئێوەوە هاتوون."


وەڵام بدەوه