موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كه‌ركووك ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێ، "كورد و عه‌ره‌ب بران و نابێت ئاژاوه‌ى تایفه‌گه‌رى بخرێته نێوانیان، بكه‌رى ئه‌و كارانه ده‌بێت سزا بدرێن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كه‌ركووك ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێ، "كورد و عه‌ره‌ب بران، نابێت هانى ئه‌و بابه‌تانه بدرێت كه ئاژاوه‌ى نه‌ژادپه‌رستییه، به‌ڵكو ده‌بێت به یاسا سزاى بكه‌ره‌كانى بدرێت".
نووسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در راپۆرتێكى بۆ سه‌در به‌رز كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى رووداوه‌كانى كه‌ركووكى كردووه، كاتێك هێزێك چووه‌ته كه‌ركووك و گه‌نجانى كوردى له كه‌ركووك گرتووه، هه‌روه‌ها باسى كوشتنى ئه‌فسه‌ره مه‌سیحییه‌كه بۆ سه‌در ده‌كه‌ن.


وەڵام بدەوه