وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سودانی و مارک ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە، گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگ کراوە، بەڵام خاڵی سەرەکی گفتوگۆکان تیشک خستنەسەر مەترسیی میلیشیا چەکدارەکان بووە.
مارکۆ ڕوبیۆ جەختی لەسەر چەککردنی میلیشیاکان کردەوەو بە پێویستی زانی دەبێت هەرچی زووە میلیشیاکان، بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، چەک بکرێن و ئەم گرووپانە "سەروەریی عێراق دەخەنە ژێر پرسیارەوە."
ڕایگەیاندووە، ئەم میلیشیایانە "هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و کار و باری هاووڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی" و "میلیشیاکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە سامان و داهاتەکانی عێراق بۆ بەرژەوەندی ئێران تاڵان دەکەن."
جگە لەم پرسانە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتنی بە کارکردنی نزیک لەگەڵ عێراقییەکان بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دووپات کردەوە. هاوکات باسی هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراقدا کرا.
وەڵام بدەوه