بە گوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، میلیشیای بابلیون بە سەرۆكایەتیی رەیان كلدانی كە ناوی لە لیستی تیرۆری ئەمریكادایە، لەلایەن تێكڕای پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا رەت دەكرێتەوە كە ژمارەیەكی زۆریان لە پێكهاتەی كریستیانن و كەس بە نوێنەری خۆیان قەبووڵیان ناكەن.
پەیمانگای واشنتن، لە زاری یەعقووب بێت ئادی، شارەزا لە سیاسەتی عێراق بڵاوی كردوەتەوە، یەكێك لە میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ئێران (كە مەبەستی لە میلیشیای بابلیونە و بە سەرۆكایەتیی رەیان كلدانی تاوانی زۆر گەورەی دەرهەق بە خەڵكی دەشتی نەینەوا ئەنجام داوە) كاتێ ویستوویانە شوێنی فەرماندەی پۆلیسی شارۆچكەیەكی كریستیان بگرنەوە، لەلایەن خەڵكەوە لە شارۆچكەكەیان وەدەر نراون.
دانیشتوانی شارۆچكەی (قەرەقۆش)ی كریستیاننشینی سەر بە قەزای حەمدانییە لە دەشتی نەینەوا، لە خۆپیشانێكدا رووبەڕووی هەوڵێكی میلیشیای بابلیون بوونەوە، كاتێ ویستوویانە دەست بەسەر شارۆچكەكەیاندا بگرن.
بەگوێرەی راپۆرتی پەیمانگای واشنتن، خەڵكی پارێزگای نەینەوا بە تەواوی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان زۆر لە میلیشیای بابلیونی سەر بە حەشدی شەعبی و لایەنگری ئێران تووڕە و بێزارن، كە لە كردەوەی رفاندن و كوشتن و بێسەروشوێنكردن و سووكایەتیكردن بە خەڵكی ناوچەكە و گەندەڵی و دزی و داگیركاری تێوەگلاون، هەروەها هەوڵی گۆڕینی بەرپرسانی حكوومەت دەدات بە ئەندامی سەر بە میلیشیاكەیان و لە بازگەكاندا دەستدرێژیی ئەكەنە سەر ئافرەتان و كچانی ناوچەكە.
لە لایەن خۆیەوە سەڵاح بەرزنجی، نووسەر و سیاسیی عێراقی، پێشتر جەختی لەوە كردبووەوە كە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق، ئێستا لاواز و بێهێز بوونە و پاشەكشێیان كردووە، بەتایبەت میلیشیای بابلیون بە سەرۆكایەتیی رەیان كلدانی كە ناوی لە لیستی تیرۆری ئەمریكادا هەیە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو میلیشیایانە تاوانی گەورەیان دەرهەق تێكڕای پێكهاتەكان لەناویشیاندا كریستیانەكانی عێراق كردووە، بەتایبەت لە پارێزگای نەینەوا.
ئەو نووسەر و سیاسییە بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: ”دوای تێكشكانی بەرەی مقاوەمەی ئێرانی لە سووریا و پاشەكشێی هەژموونیان لە تەواوی ناوچەكە، ئەوا میلیشیاكانی میحوەری مقاوەمە تووشی داڕووخان هاتن لە سووریا و لە عێراقیش بەخێرایی پاشەكشێ دەكەن، لەناویاندا میلیشیای بابلون، بە سەرۆكایەتیی رەیان كلدانی، كە تاوانی زۆر گەورەی بەرامبەر بە كریستیانەكانی مووسڵ كردووە، هەر ئەو میلیشیایەی بەرەی مقاوەمە، كریستیانەكانی لە سەرانسەری عێراق بەئامانج گرتووە و پاڵپشتیی دەسەڵاتدارانی عێراق دەكات بۆ كۆچپێكردن و راگواستنیان لە زێدی باب و باپیرانیان.“
بەرزنجی روونیشی كردەوە: ”رەیان كلدانی و ئەندامانی خانەوادەكەی تێوەگلاون لە چالاكیی مافیاگەرایی لە مووسڵ، ئەویش بە پاڵپشتیی راستەوخۆی میلیشیای حەشدی شەعبی و بە سوودوەرگرتن لەو توانایانەی حكوومەت بۆ ئەو میلیشیایەی دەستەبەر كردوون. بەڵام وا خەریكە دۆخەكەیان لە دەست دەردەهێنرێت، هەروەك دیتمان محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق فرمانی دا بە گرتنی براكەی رەیان كلدانی، كاتێك بە ئۆتۆمبێلی گرانبەهای (مارسیدس G-Clas) لەناو مووسڵ دەركەوت و راوەڕووتی دەكرد و بە زەبری هێز پارەی لە خەڵك دەستاند.“
ئەو نووسەرە دەشڵێ: ”لەگەڵ رووخانی رژێمی ئەسەد لە سووریا، ئەو گرووپە نایاساییانە سەرچاوەی ناشەرعیی داهاتیان لەدەست دەرچوو، بەتایبەت بازرگانی و قاچاخیكردن بە چەك و هۆشبەرەكان لەنێو چەند وڵاتێكدا، هەروەها ئەو قەوارەی دەستی بەسەر ناوچەكەدا گرتووە، ئێستا ناتوانێ هاوكارییان بكات.“
سەڵاح بەرزنجی، نووسەر و سیاسیی عێراقی، پێی وایە ”میلیشیاكانی بەرەی مقاوەمە هیچ شوێن و پێگەیەكیان لە داهاتووی عێراقدا نییە، ئەگەربە زەبری هێزیش هەوڵی مانەوەی خۆیان بدەن، تەنیا عێراق بەرەو كاولكاریی زیاتر دەبەن و هیچی تر.“
میلیشیای بابلیون لە لیستی تیرۆری ئەمریكادایە
5رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گیراوەکانی شەڕی لالەزار حاڵیان خرابە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ واژۆی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر سنوور شەڕ ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
کازمی لە عێراق بەهێزترە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ بە تەواوی بەرزبوویەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه