عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ڕوا، بڕیار وایه له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ بكرێت، به‌ڵام بابه‌تی چه‌كداماڵین و سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت له كاریگه‌ریی میلیشیاكان، له ئێسته‌وه گرژیی له نێوان هێزه شیعییه‌كان دروست كردووه.
ڕۆژنامه‌ی ویكلی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ته‌مووز، بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا ناكۆكییه‌كان دوای گوتاری هه‌ینیی عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق سه‌ریان هه‌ڵدا، كه له 26ی حوزه‌یران داوای به‌هێزبوونی دامه‌زراوه‌كانی عێراقی كرد و به دیاریكراوی داوای راده‌ستكردنی چه‌كی به ده‌وڵه‌ت كرد.
كه‌ربه‌لایی به‌ڕوونی باسی له میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران نه‌كرد، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌ك دواتر موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی دیاری شیعه‌كان كه به‌وه ناسراوه دژی ئێرانه، داوای چه‌كداماڵین و هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراقی له ده‌سه‌ڵاتی هێزه "گه‌نده‌ڵه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كان" كرد.
سه‌در ئه‌گه‌رچی پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه به‌شداریی له "هه‌ڵبژاردنێكی گه‌نده‌ڵ" ناكات، به‌ڵام داوای سوپایه‌كی یه‌كگرتوو و "یه‌ك ده‌وڵه‌ت"ی كردبوو، گوتبووی ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت به هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه نه‌بێت باشتره.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران وه‌ڵامی زبری سه‌دریان دایه‌وه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری گوته‌بێژی كه‌تائیب حزبوڵا گوتی، چه‌كدانان "ناپاكییه له خوێنی شه‌هیدان" كه له شه‌ڕی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژراون، هاوكات گوتی چه‌كدانان شتێكی "ژنانه و ترسنۆكانه‌یه."
هاوكات عه‌لی توركی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق گوتی، حه‌شدی شه‌عبی "تا ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌هدی ده‌مێنێت."
له به‌رانبه‌ر قسه‌كان، سه‌رایا سه‌لام كه میلیشیای تایبه‌ت به سه‌دره، له به‌غدا ده‌ستیان به جووڵه كردبوو، به‌ڵام به هۆی ڕێزگرتن له مانگی موحه‌ره‌مه‌وه گرژییه‌كان فراوان نه‌بوون.
شرۆڤه‌كاران بڕوایان وایه ره‌نگه به‌ر له هه‌ڵبژاردن، پێكدادانی چه‌كداری له نێوان سه‌در و میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران دروست ببێت. پێشتریش له تشرینی یه‌كه‌می 2021، دوای ئه‌وه‌ی سه‌در زۆرینه‌ی كورسیی په‌رله‌مانی برده‌وه، پێكدادان رووی دا و سه‌رئه‌نجام سه‌در كشایه‌وه له حكوومه‌ت، گوتی نایه‌وێت خوێنی زیاتر بڕژێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه