ئەندمێکی ره‌وتی حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش كاندید بكه‌ن ره‌وتی سه‌در قبووڵی ناكات.
فه‌هد جبوری ئه‌ندامی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئه‌گه‌ر (پێغه‌مبه‌رێكیش) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌وا له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه".
جبووری گوتیشی "هه‌وڵمان نه‌داوه كارێك بكه‌ن كه ره‌وتی سه‌در نیگه‌ران بكات، به‌ڵام دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر 100 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ین، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه".
ئەمە لەکاتێکدایە دوای تەواو بوونی چلەی ئیمام حوسێن، گفتوگۆی لایەنەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بە ئامانجی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەستیپێکردووەتەوە.
نزیکەی ساڵێکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تائێستا بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان نەتوانراوە حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
وەڵام بدەوه