له ئەنجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی داعش، لە سنووری نەینەوا، حه‌وت چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژراون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و لیوای 44ی سوپا و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی جزیره‌ی مووسڵ رووی داوه.
له به‌رامبه‌ر كوژرانی چه‌كداره‌كانی داعش، دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 8 چه‌كداری دیكه‌ی ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، سێ كه‌س له چه‌كداره‌كانی داعش خۆكوژ بوون و چواره‌كه‌ی دیكه‌یان فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و له ماڵێكی باشووری جزیره‌ی حه‌زه‌ر بوون و كوژران و شه‌ڕه‌كه درێژه‌ی كێشاوه.
وەڵام بدەوه