حه‌نان فه‌تلاوی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، كه به هه‌وڵوێسته شۆفینیی و مه‌زهه‌بیه‌كانی دژی پارتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه، كه‌مێك پێش ئێستا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵو كرده‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی، "سەرەڕای ئەوەی من لەگەڵ هەندێك سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكۆكم، بەڵام ئەوەی ئەوان لەبارەی ژنانەوە بیری لێدەكەنەوە ئەوەیە كە سەرۆكی فراکسیۆنه‌كه‌یان له پەرلەمانی عێراق، ئافرەتە. گوتەبێژی فراکسیۆنه‌كه‌شیان هه‌ر ئافرەتە و گوتەبێژی بارەگای بارزانیش ئافرەتە.. سێ ئافرەت، لە ئایینە جیاوازەکان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هیوادارم لایه‌نه‌كانی دیکەش پەیڕەوی هەمان سیاسەتی پارتی بکەن.
وەڵام بدەوه