KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی سەرۆک کۆمارەوە پارتی بڕیاری کۆتایی دا.

پارتی وەڵامی باگەوازەکەی سەدر دەداتەوە لەبارەی مانەوەی کازمی و بەرهەم ساڵح 

ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەربارەی بانگەوازەکەی سەدر بۆ مانەوەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و وەزیران بەشێوەیەکی ڕاگوزەر تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ڕایگەیاند، "بە مانەوەی مستەفا کازمی ڕازین لە پۆستکەی، بەڵام مانەوەی د. بەرهەم ساڵح قبوڵ ناکەن."   

  ڕاشیگەیاند، "ئەگەر لایەنە شیعەکان ڕێککەوتن لەسەر مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستەکەی تاوەکو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەوە با بمێنێتەوە کێشەمان نییە، بەڵام بە مانەوەی بەرهەم ساڵح ڕازی نیین."   

  ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆستی سەرۆک کۆمار پۆستێکی گەورەیە و پێویستە ئەو کەسەی سەرۆک کۆمارە پارێزگاری لە دەستور بکات و نوێنەری سەرجەم لایەنە کوردییەکانیش بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوەمان نەبینیوە، بۆیە قابیلی قبوڵ نیە ئەو پۆستە لە دەست کەسێکدا بمێنێتەوە کە نەتوانێت ئەرکی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه