عێراق وڵاتێکی قەزاو قەدەرە ھەزار و یەک گروپی میلیشیان کەس بەکەس نیە نازانی سبەی چی ڕوودەدات بەکێ دەفرۆشرێت کێ حوکمڕانیت دەکات داعش یان قاعیدە یان ملیشیایەکانی تری عێراقی جا ھەر چەند لە عێراق دوربکەوینەوە زیاتر ھەست بە ئارامی و ژیان دەکەینەوە بە پێچەوانەش ھەرچەند لێی نزیک بین بەرەو وێرانی دەچین و لەناو دۆزەخی ئەوان دا دەسوتێین
•لە عێراق دا پلە و پۆست لە بازاری مەزادا دەفرۆشرێت زۆربەی پۆستەکان لە حکومەتی عێراقدا بەپارە دەکڕێن ھەرکێ زیاتر پارە بدات پۆستەکە بۆ ئەو دەبێت
• لە عێراق دا ھیچ سەروەرییەک بونی نیە ھیچ وڵاتێک حسابی بۆ ناکات ھەر جارەو بەدەست وڵاتێک سەروەری عێراق پێشێل دەکرێت
• عێراق گەندەڵترین وڵاتی جیھانە لە 2005 تا ئێستا زیاتر لە 500 ملیار دۆلار دیار نەماون کەبەو پارەیە دەتوانن عێراق لەبیابانەوە بکەنە زیوریخ و دوبەی
•لەعێراق دا حکومەت و سوپاکەی تەنھا ناون ئەگەر دەسەڵات بەدەست میلیشیا و سەرۆک ھۆزەکانە
•لە عێراق دا ئارامی بونی نیە خەڵکی عێراق ھەتا لەماڵەکانی خۆشیاندا ھەمیشە ترسی ئەوەیان ھەیە تیرۆربکرێن تاڵان بکرێن ، دەست درێژی بکرێتە سەریان
•خزمەتگوزاری لە عێراق دا بونی نیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە وێرانیەوە بەرەو وێرانتر دەچێت
•دەوڵەمەندرین وڵاتی نەوتە کەچی بێکاری و ھەژاری لە عێراق دا لەلوتکەیە
•ھەرگیز بۆنی خوێن لە شارەکانی عێراق ناڕوات ھەمیشە جۆگەو کۆڵانەکانی عێراق پڕن لە خوێن
•پاسەپۆرتی عێراق خراپترینە لە جیھان دا لە پلەی کۆتایی دێت
•لە عێراق دا ھیچ یاسایەک نیە ھەرچی دەتەوێت دەتوانی بەپارە بیکڕی
ئەمانە تەنھا کەمێک لە وێرانیەکانی عێراقن زۆر شتی تر ماون کەباسم نەکردون .
وەڵام بدەوه