دوای ڕاگەیاندنی ناوی یەکەمەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی عێراق، قوتابییهكی کورد بهناوی (بەڕێز محەمەد مەناف)، کە هەمان نمرە و پۆینتی یەکەمەکانی هەیە، بەڵام تهنیا لەبەرئەوەی کوردە ناوی لە ریزی یەکەمەکان دەردەهێنرێت.
پەروین فاتح، سەرپەرشتیاری پەروردەیی لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ئاشکرایکرد، بەداخەوە ناوی بەڕێز محەمەد مەناف، لە قوتابخانەی کوردستان لە کەرکووک كۆنمرهی 99.86ی بهدهست هێناوه، بهڵام ناوەکەی لە ریزی یەکەمەکانی عێراق لادراوە.
گوتیشی: ”وەزارەتی پەروەردە و تەنانەت وەزیری پەروەردەی عێراقمان لەو كاره ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ناوی قوتابییه كوردهكه نهخراوهتهوه ریزی یەکەمەکانی عێراق“.
ئەو سەرپەرشتیارە پەروەردەییە ئاماژەی بەوەش دا، ئەوەی لە بەرامبەر ئهو قوتابییه كورده کراوە تەنیا لهبهر کوردبوونە و هیچی دیکە.
وەڵام بدەوه