رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، ئاشکرای دەکات، بەپێی بەڵگەنامەیەکی ئەمنیی نهێنی، کە لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە لە رۆژی هەینی دزەی پێ کراوە، هۆشداری دراوە لە کوشتنی هەندێک لە کەسایەتییە عێراقییەکان کە کاریگەرییان لەناو پایتەختی عێراقدا هەیە، ئەو کارەش لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەکانەوە ئەنجام دەدرێ.
بەپێی ئەو دۆکیومێنتەی، کە میدیاکانی عێراق ئاماژەیان پێ کردووە، ئەو کوشتنانە بە "ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە و تابلۆی هاتوچۆ و ماتۆڕسکیل" ئەنجام دەدرێن.
لەم بارەیەوە محەمەد وانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، ئاشکرایکرد، هەموو ئەگەرێک روودانی لە عێراق چاوەڕوانکراوە، چونکە عێراق لە دۆخێکی فەوزادایە کە هیچ شتێکی بەسەریەکەوە نەماوە.
وانی گوتیشی: ”دۆخێکە پڕە لە توندڕەوی سیاسی و تائیفی و بەشێوەیەکە، ڕێچکەیەکی زۆر خراپ لە عێراق هەیە، کە چاوەڕوانکراوە بەرەو تیرۆر و کوشتنی کەسایەتییەکان بچێت، دوور نییە ئەمڕۆ یان سبەی ئەو سیناریۆیە روو بدات، کە کەسانی کاریگەر و سەرکردەی حزبەکان لە ئاستی بەرز بە ئامانجی سیاسی، فەوزای زیاتر، یان کپکردنی ناڕەزاییەکان، تیرۆر بکرێن.“
وەڵام بدەوه