KurdistanPress...

CLOSE

بەھۆی خواردنی فەلافلەوە 90 کەس زیاتر ژەھراوی بوون

به‌هۆی خواردنی فه‌لافله‌وه‌، 90 كه‌س ژه‌هراوی بوون و به‌په‌له‌ گه‌یاندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ خواردنگه‌یه‌كی میللی فه‌لافلیان خواردووه‌ و  ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ له‌مساڵدا له‌ پارێزگای میسان له‌ باشووری عێراق، خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی خواردنی فه‌لافله‌وه‌ ژه‌هراوی ده‌بن. پۆلیسی ئه‌و شاره‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ 90 كه‌س به‌هۆی خواردنی فه‌لافله‌وه‌ گه‌یاندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌، كاتێك له‌ یه‌كێك له‌ خواردنگه‌كانی قه‌زای مه‌جه‌ری گه‌وره‌ فه‌لافلیان خواردووه‌.

ئه‌وانه‌ی فه‌لافلیان خواردووه‌، تووشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ و ژانه‌سك بوون، پزیشكێكیش رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی بوونی ڤایرۆس و میكرۆب و زینده‌وه‌ری زیانبه‌خش له‌ نێو ئه‌و فه‌لافله‌دا، ئه‌و كه‌سانه‌ وایان به‌سه‌ر هاتووه‌. له‌ مانگی 11ی ساڵی رابردووش، 250 كه‌س له‌ هه‌مان پارێزگای عێراق، هه‌مان شتیان به‌سه‌ر هات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه