KurdistanPress...

CLOSE

ئیسماعیل قائانی گەیشتە بەغدا

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆکی گروپه‌ چه‌كداره‌كان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی کۆده‌بێته‌وه‌.

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە ڕایگەیاندوە، "جەنەڕاڵ قائانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاوێژکارەکانی لە سوپای قودس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەته‌ بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی گروپه‌ چه‌كداره‌ شیعەکان کۆببێته‌وه‌، دواتر لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆده‌بێته‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی فالح فه‌یاز ده‌بینێت"
بەگوێرەی وته‌ی سەرچاوەکە، قائانی پەیامێک دەگەیەنێتە سەرۆکی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق کە پێشهات و گوشارەکانی ئەم دواییە کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر حکومەتی سودان خراوەتە سەر حکومەتی سودانی، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ گروپه‌كان لەگەڵ سودانی ڕێکبکەون بۆ ئەوەی عێراق لە هەر دۆخێكی نه‌خوازراو دوربکەوێتەوەو نه‌بێته‌ شوێنی هێرشێک کە لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە ئێرانییە، فەرماندەی سوپای قودس لەگەڵ سودانیی باس لەو فشارە ئەمریکییانە دەکات کە واشنتن ده‌یكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ قاعانی هەروەها باس لە پێشهاتەکانی سوریا دەکات لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد.

لەم دواییانەدا ڕاپۆرت و لێدوانی بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە بونی فشاری ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گروپ چه‌كداره‌كان بڵاوبوەتەوە، سودانی کە بە نیازە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتو سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات، هەروەها لەژێر فشاری سەرکردەکانی گروپه‌كان و بەشێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی دەسەڵاتداردایە سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی ئەمریکا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه