ە پارێزگایەكی عێراق پۆلیس چەند كەسێكی لەنێو ماڵێكدا دەستگیركردووە كە گوێدرێژ و ئەسپیان سەربڕیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتە چێشتخانەكان و ئەوانیش كردوویانە بە كەباب و قۆزی.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی عڕووبە بەسەر مالێكی دادا دوای ئەوەی زانیارییان لەلایەن هاوسێیەكانی ماڵەكە پێگەیشتووە.
هێزەكانی پۆلیس لە كاتی چوونیان بۆ نێو ماڵەكە، ئێسك و پروسك و پێستی گوێدرێژ و ئەسپیان لەنێو ماڵەكەدا دۆزیوەتەوە.
هەر لەنێو ماڵەكەدا چەند كەسێك دەستگیركراون، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەركەوتووە دەیان گوێدرێژ و ئەسپیان سەربڕیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتە چێشتخانەكان و كراونەتە كەباب و قۆزی و دەرخواردی هاووڵاتییانیان داوە.
وەڵام بدەوه