دەوڵەتی یاسا وەڵامی مەرجەکەی موقتەدا سەدر دەداتەوە
فازڵ مەوات، سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەوەی وەزیرەکەی سەدر پێشنیازیکردووە جێبەجێناکرێت، بە تایبەت کە ئەو مەرجە دەستووری و یاسایی نییە و ھیچ شتێکیش نییە رێگە لە بەشداریکردنی ھێزە سیاسییەکان، لە قۆناغی داھاتووی پڕۆسەی سیاسی بگرێت.
وتیشی، ئەوەی وەزیرەکەی سەدر پێشنیازیکردووە، قەیرانی سیاسی قووڵتر دەکاتەوە و چارەسەری ناکات و پەسەند نییە کوتلە و حزبە سیاسییەکان، کە پێگەی جەماوەرییان ھەیە پەراوێز بخرێن.
وەڵام بدەوه