KurdistanPress...

CLOSE

کازمی دۆخی عێراق لەدەست دەردەچێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات و دەڵێت: پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، گوتی: "ئەو کێشە سیاسییەی لە عێراق هەیە ناکرێت چارەسەر نەکرێت و نەتوانین کۆمەڵێک لایەنی سیاسیی پێکەوە کۆبکەینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئەو ململانێ سیاسییە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری دەوڵەتی عێراق دەکات، رێگرە لەبەردەم پێشکەوتن".

کازمی، باسی لە هەستیاریی دۆخی عێراق کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە خەڵکی عێراق لەو دۆخە نیگەرانن و هۆشداریدا: "ئەگەر پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت و دەتەقێتەوە، بۆیە داوا لە هەموو نیشتمانپەروان دەکەم سازش بکەن و جیاوازییەکان بەلاوەبنێن، چونکە عێراق لە هەموومان گەورەترە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی: "ئەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراق هەیە بە بوونی متمانە بە یەکتر چارەسەر دەبێت، پێویستە متمانە لەنێوان لایەنەکان بگێڕینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "هەموومان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی گەورەداین، دەبێ ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵگرین، کۆمەڵگە و حکومەتی عێراق بەربەستی گەورەیان لەبەردەم دایە، لە ماوەی رابردوو دەستپێشخەریمان کرد بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، هەموو لایەنەکان پێشوازییان لێکرد، جەختدەکەینەوە تەنها گفتوگۆ کێشەکان چارەسە دەکات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه