KurdistanPress...

CLOSE

نرخی ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كرێتەوە

نرخی ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كرێتەوە 

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نرخی ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ وه‌ڵامی پێویستی به‌هێزكردنی ڕۆڵی میدیای عێراقی دێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و خێرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان، به‌ سه‌رپه‌رشتی و پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان، كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن، یه‌كێك له‌ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت بڕیارێكی نوێی ڕاگه‌یاند به‌ ئامانجی پاڵپشتیكردنی داموده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ عێراق، ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێته‌ بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ به‌ ڕێژه‌ی 50%ی ڕێژه‌ی كۆمپانیاكه‌، به‌ مه‌رجێك به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ پشتگیری له‌ كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی میدیایی بكات.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان هات، چونكه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد وه‌ك به‌شێك له‌ ستراتیژی وه‌زاره‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی دیجیتاڵی و پشتگیریكردنی كه‌رتی میدیا.

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان دوپاتیده‌كاته‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ وه‌ڵامی پێویستی به‌هێزكردنی ڕۆڵی میدیای عێراقی دێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و خێرا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشهاته‌ ته‌كنیكییه‌ خێراكان و گرنگی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی پاڵپشتیكراو و داشكاندنی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه