KurdistanPress...

CLOSE

مالی بەتەواوی خۆی ئامادەدەکات

ڕۆژنامه‌ى (الاخبار)ى لوبنانى، له‌ سه‌ر زارى سەرچاوە عێراقییەکانه‌وه‌ ئاشکرای ده‌كات، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە نیازە گرووپێكی چەکداری نوێ لە ژێر ناوی “ڕۆڵەکانی دەوڵەت” پێکبهێنێت.

ڕۆژنامه‌ لوبنانییه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ زانیارى سه‌رچاوه‌كانى، ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ مالیكی به‌ بیانووى پاراستنی وڵات لە هەر مەترسییەکی داهاتوو و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەم دواییانه‌ى سووریا، گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ پێكده‌هێنێت.

سەرچاوەکان به‌ ڕۆژنامه‌ى (الاخبار)ى لوبنانییان، ڕاگەیاند، “هەنگاوەکەی مالیکی لە دواى گوشاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپه‌ چەکدارەکان و هەڵوەشاندنەوەی حه‌شدی شه‌عبی و تێکەڵکردنی لەگەڵ دامودەزگا ئەمنییەکان، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ مه‌ترسى هه‌یه‌ عێراق هاوشێوه‌ى سووریا له‌ لایه‌ن هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و سیاسییه‌كانی تێدا ڕوو بدات".

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كرێت، ئه‌مریكا فشارى ته‌واوى له‌ سه‌ر حكوومه‌تى عێراق دروست كردووه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیا چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی، دوا واده‌ش كۆتایی مانگى نیسانی داهاتوو دیارى كراوه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه