KurdistanPress...

CLOSE

سوودانى بڕیارى چیدا لەبارەى مووچەى مانگى 11 و 12

بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامداوە و تیایدا هیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و12ی فەرمانبەرانی کوردستان نەدراوە و تاوتوێ نەکراوە. 
 
ماوەی دوو ڕۆژە شاندیێکی تەکینکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە لە بە‌غدایە، چاوەڕێی ڕەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی و حکومەتی عێراقن بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنی پارە و ناردنی و بڕیاربوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت. 
 
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ بڕیارێک لەبارەی خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەدراوە، تەنانەت هیچ پرۆسەیەکی دەنگدانیش لەسەر موووچە نەکراوە.
 
تەیف سامی داوای لە سوودانی کردووە ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی پارە دەرببڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە چ بڕیارێکی داوە یان چ بڕیارێک ئەدات.

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، بەڵام باسی مووچەی تێدا نییە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه