لە ئەنجوومەنی پارێزگا و پەروەردەی بەغدا، دوو فەرمانبەر گەندەڵی و ساختەكاری و پارە دزینیان لێ ئاشكرا دەبێت.
لە راگەیاندراوێكی دەستەی دەستپاكیی عێراقی فیدراڵ هاتووە: "پاش بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی رەساففە، كارمەندێكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بەهۆی پشتیوانیكردنی لە بڕیارێكی ساختە دەستگیر كرا."
ئاماژە بەوەش دراوە: "فەرمانبەرێكی پەروەردەی رەساففەی یەكەم بەهۆی دزینی بڕێك پارەی سامانی گشتی لە بەشەكەی خۆیدا لە نێو پەروەردە دەستگیر كرا."
دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی جەختی كردووەتەوە، هەردوو تۆمەتبارەكە كەیسی گەندەڵییان هەبووە و بەپێی یاسای سزاكان رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.
دەستەكە وردەكاریی زیاتری لەسەر ئەو دوو كەیسە نەخستووەتە ڕوو، بەڵام دووپاتی كردووەتەوە: " تاوانیان دزینی سامانی گشتی و فێڵ و ساخەكارییە."
وەڵام بدەوه