نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تیكرده‌وه، په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی عاشوورا، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، تا په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامنادرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه، ته‌نیا په‌رله‌مان ده‌توانێت كۆبوونه‌وه بكات گفتوگۆی ئه‌م بابه‌تانه بكات.
هه‌روه‌ها مالیكی گوتی:"عێراق وڵاتی پێكهاته‌كانه، گه‌له‌كه‌ی له كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت، ناكرێت ئیراده‌ی یه‌كلایه‌نه به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێندرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا مانیانگرتووه و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەمەد حه‌لبووسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
رۆژی شه‌ممه‌ش 6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022 باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
وەڵام بدەوه