بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وەرزی یاسادانانی نوێ دەست پێ بكاتەوە و كارنامەكەی كۆبوونەوەكەشی بڵاو كردەوە كە چوار بڕگە لە خۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە 20ـی تەمووز، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی وەرزی دووەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردندا بەڕێوە دەبات.
دانیشتنەكەی ئەمڕۆ سەعات 11 پێش نیوەڕۆ دەست پێ دەكات و كارنامەی دانیشتنەكە چوار بڕگە لە خۆ دەگرێت.
بەگوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، بڕگەی یەكەمیان خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای داودەزگای شەهیدان.
لە برگەی دوومدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسندكردنی كۆماری عێراق بۆ رێككەوتنی خزمەتگوزاریی ئاسمانیی نێوان حكوومەتی عێراق و ئازەربایجان دەكرێت، لە بڕگەی سێیەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دەكرێت، لە بڕگەی چوارەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرتی گەشتكردن دەكرێت.
وەڵام بدەوه