سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە، ڕێژەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق 60٪ە. هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە، بەرپرسان و راوێژكاران دەست لە كاروباری دەروازەكان وەردەدەن.
کەریم علێوی، سەرۆکی لێژنەکە، بە (ئەلسومەرییە نیوز)ی ڕاگەیاندووە: ”لێژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی دەروازە سنوورییەکایان کردووە و بۆیان دەركەوتووە، گەندەڵییەکی بەرچاو لە دەروازە سنوورییەکاندا هەیە.“
ئاماژەی بەوەش کردووە: "دەروازە سنوورییەكان بە سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهات دادەنرێن بۆ عێراق، بەڵام رێژەی گەندەڵی لەو دەروازانە 60%ە، ئەمەش ڕێژەیەکی کەم نیە و ئابڕووچوونێكی گەورەیە بۆ عێراق.“
جەختیشی لەوە کردووەتەوە: "دەستێوەردان لەلایەن بەرپرسان و ڕاوێژکارانەوە لەم بوارەدا هەیە، لەگەڵ بوونی مافیای گەورە کە لەو ناوچانەدا هەن.“
وەڵام بدەوه