کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمان چارەسەر کراوە و بڕیارە ڕۆژی پێجشەممە پارەیان بۆ خەرخ بکرێت. هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگەیێنرا، بەڵام وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا نەبوو، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تیبینی لەسەر لیستەکانیان هەبوو، پارەی بۆیان نەنارد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: "کێشەکەیان چارەسەر کراوە و بڕیاری خەرجکردنی پارەکەیان دراوە، سبەی چوارشەممە لە عێراق پشووە، بەڵام چاوەڕێین ڕۆژی پێنجشەممە 18-7-2024، پارەیان بۆ بنێردرێت".
لەگەڵ گەیشتنی پارەکە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەڵام دابەشکردنەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وەڵام بدەوه