ڕاگرتنی یوانی چینی بە بازرگانان و کێشە لە دابینکردنی دراوی پێویست بۆ هاوردەکردنی کاڵا لە چین، بەهای دۆلاری بەدرێژایی هەفتەکانی ڕابردوو بەرزکردەوە.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکەن، سێشەممەی ڕابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو چووەتە واشنتن.
عەلی عەلاق لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن تاوتوێی بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکای کردووە، کە داوای لە بەغدا کردبوو مامەڵە بە یوانی چینی ڕابگرێت. باس لە پابەندی ئەو بانکە عێراقییانەش کرا کە ئەمریکا داوای کردبوو دۆلاریان پێنەدرێت.
سەردانەکەی پارێزگاری بانکی ناوەندی هاوتایە لەگەڵ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە هەفتەکانی ڕابردوویدا، کە هەر 100 دۆلارێک بۆ سەرووی 150 هەزار دینار بەرزبووەوە.
وەڵام بدەوه