گووته‌بێژی پنتاگۆن به‌رده‌وام ده‌بین
گووته‌بێژی پنتاگۆن، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، دڵنیایی دا له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئه‌و گروپ و هێزه چه‌كدارانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌نه ئامانج له سوریا و عێراق.
گووته‌بێژی پنتاگۆن، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و پاراستنه بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له عێراق و سوریا.
نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ، لە گەڕەکی فەلەستینی بەغدا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا، دواتر بزووتنەوەی نوجەبا کوژرانی دوو فەرماندەی راگەیاند بە ناوەکانی ئەبوو تەقوا سەعیدی و یاریدەدەرەکەی بە ناوی ئەبوو ئیمتیحان که له ئه‌نجامی هێرشه درۆنییه‌كانی ئه‌مریكاوه كوژراون.
وەڵام بدەوه