محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات هێرشکارانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستگیر بکرێن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، کاژێر 4:15ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 8ـی کانوونی یەکەم، باڵیۆزخانەیان بە دوو مووشەک هێرشیکراوەتە سەر.
محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ کردنە ئامانجی نێردە دیپلۆماسییەکان نییە.
لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەوە، وەکو باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت: ئاماژەکان بۆ ئەوەن هێرشەکە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراوە کە لە عێراقدا ئازادانە چالاکن
وەڵام بدەوه