بانگەوازێک لە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی بەرگری عێراق لە بانگەوازێکدا رایدەگەیەنێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی ئامادەیین لە بەشەکانی ( زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (١١٤)ی کۆلێژی سەربازی، ئەوا دەرگای داواکاری کراوەتەوە، هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://eformsmod.ur.gov.iq
پێشکەش کردنی داواکاری بۆ ماوەی شەش ڕۆژە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
بەم مەرجانەی خوارەوە:
*. بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی)، تێکڕای نمرە نابێت لە (٧٠%) کەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچوانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل - کارەبا - میکانیک - ئەلیکترۆنیات) تێکڕای نمرە کەمتر نەبێت لە (٨٠%).
*. تەمەنی داواکارانی مەدەنی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٢٢) بیست و دوو ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (٣ی ١٢ی ٢٠٠٠) تا (٢ی ١٢ی ٢٠٠٥).
*. تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و له (٢٤) بیست و چوار ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایک بووی (١٦ی ٩ی ١٩٩٩) تا (١٥ی ٩ی ٢٠٠٥) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.
تێبینی/
١- پڕکردنەوەی سەرجەم داواکارییەکان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی ڕێکارە پێویستەکانن و سیستمی ڕاگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی سەرەوە و بەپێی پیتی تایبەت بە هەر پارێزگایەک.
٢- هاوپێچکردنی کۆپییەکی سکانکراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە، کە ئاراستەی کۆلێژی سەربازی/وەزارەتی بەرگری کراوە.
٣- پێشکەشکردنەکە دەبێت تەنها لە رێگەی کارتی نیشتمانیەوە بێت.
وەڵام بدەوه