شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمەریكا گورزێكی ئاسمانیان لە گرووپێكی بزاوی نوجەبا، یەكێك لە میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران لە كەركووك دا و پێنج ئەندامی ئەو گرووپەیان کردە ئامانج و ژمارەیەكی تریشیان بریندار كرد، بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا ئاماژەی كرد كە ئەو كارەیان بۆ بەرگریكردن بووە لە خۆیان.
ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هێرشەكە بۆ بەگریكردن بووە لە خۆیان و بۆ رێگرتن بووە لە كردنەئامانجی هێزەكانی ئەمەریكا لە لایەن ئەو گرووپەوە، ئاشكرای كرد كە لە 17ی تشرینی یەكەمەوە تا چواری ئەم مانگە، هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان دووچاری 76 هێرش بە درۆن و و مووشەك و مووشەكی بالیستیی كورتمەودا بوونەتەوە، لەوانە 36 هێرشیان لە عێراق و 40یان لە سووریا بووە.
لای خۆیەوە نووری عوبێدی، توێژەری سیاسی و تەناهیی وریایی لە ئەگەری فرەوانبوونی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمەریكا و میلیشیاكان لە عێراق دا، روونی كردەوە، فرەوانبوونی ئەو رووبەڕووبوونەوانە، وەك ئەوەی شەوی رابردوو لە كەركووك رووی دا، لێكەوتەی مەترسیداری لە بوارەكانی سیاسی و تەناهی و ئابووریش دەبێت.
ئاماژەی كرد، هەمووان بە سەنگ و قورسایی و كاریگەریی ئەمەریكا لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری لە عێراق دەزانن، بابەتی نرخی دۆلاریش پێوەستە بە ئەمەریكاوە، جیا لەوانە عێراق پێویستیی بە واشنتن هەیە، بە تایبەتی لە بواری ئاسمانی و شارەزایی فڕۆكەوانی و راوێژكاریدا، بۆیە پێویستە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەهۆی پێوەندیی باشی لەگەڵ میلیشیاكان و واشنتن، هەنگاوێكی بوێرانە باوێت و ئاستی ئەو رووبەڕووبوونەوە كەمتر بكاتەوە، بەر لە پەرەسەندنی بۆ دۆخێك كە باش نابێت
وەڵام بدەوه