Kurdistan Press - سوودانی چی وت لەبارەی مووچەخۆرانی ھەرێم؟ سوودانی چی وت لەبارەی مووچەخۆرانی ھەرێم؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی چی وت لەبارەی مووچەخۆرانی ھەرێم؟

سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ جەختی لە زەروورەتی پابەندبوونی حكوومەتەكەی بە ڕێككەوتنەكانیان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە و باسیشی لەوە كرد كە مەبەستیانە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە كاتی خۆیدا بدرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەكەی، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 12ی 2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، حكوومەتەكەی زۆر مەبەستیەتی بار و گوزەرانی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان باشتر ببێت و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە كاتی خۆیدا بدرێت وەك چۆن هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق وەریدەگرن.

ئاماژەی بەو ڕێككەوتنانەش كرد كە لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە هەیەتی لەگەڵ زەروورەتی پابەندبوون پێیانەوە.

جەختیشی لە پشتیوانیی حكوومەتەكەی بۆ كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووەتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه