بەپەلە.. سێ وەزیری سوننەکان لە کابینەکەی سودانی دەست لەکاردەکێشنەوە
سێ وەزیری حکومەتی عێراق دەستلەکاردەکشێنەوە و سبەینێ نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران دەکەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکان وەزیرانی پلاندانان و رۆشنبیری و پیشەسازی دەست لە پۆستەکانیان دەکشێنەوە.
وتیشی چاوەڕواندکرێت ئەو سێ وەزیرە سبەینێ نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بکەن بۆ پەسەندکردنیان.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دادگای فیدڕاڵی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخستەوە.
وەڵام بدەوه