ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەڵامی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقی دایەوە، دوای ئەوەی دادگاكە بە بڕیارێك لە پۆستەکەی دووری خستووەتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێ بڕیارەكە جێی سەرسڕمانە و دادگای فیدراڵیی بەم جۆرە بڕیارانە، رێز لە دەستوور ناگرێت.
ئەم لێدوانەی حەلبووسی دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و ئەندامییەتی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە.
محەمەد حەلبووسی لەبارەی بڕیارەكەوە هەروەها ئەوەش دەڵێ كە کەسانێک هەن هەوڵی پارچە پارچەکردنی پێکهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن.
ئاماژەشی بەوە داوە: "نازانین ئەم جۆرە بڕیارانەی دادگای فیدراڵی لە کوێوە دێن، ئێمە رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان دەگرینەبەر."
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق هەر ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی پەرلەمانتار لەیس مستەفا حەمموودیشی داوە.
وەڵام بدەوه