ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023) شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان به چه‌ند ملیۆنێك دینار، هیچ له بارودۆخه‌كه و واقیعی تاڵی برینداران و خانه‌واده‌كانیان ناگۆڕێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسای شه‌هیدان رێگه به هیچ كه‌س نادات به‌و شێوه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانبه‌ركه‌وتوو و بریندارانه بكاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن، ته‌نها بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی سیاسییه. به پیویستیشی زانی بۆ وه‌ها بابه‌ت و پرسێك، ده‌بێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له عێراق هه‌یه، زۆربه‌ی رووداو و كاره‌ساته‌كانیش په‌یوه‌ندیان به‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه، كه هێزه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به پله‌یه یه‌ك لێی به‌رپرسیارن و هه‌موو پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عێراق لێ بكه‌ن و عه‌یبه‌كانی خۆیانی پێ دابپۆشن.
شێروان دووبه‌ردانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و رووداوه‌ی حه‌مدانییه جۆرێك له هاندانی پێوه دیاره و خه‌ڵكیش له عێراق به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه و به‌ڵگه و ڤیدیۆكانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئه‌و بۆچوونه‌ن. پێشبینشی كرد، ئه‌نجامه‌كان به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كانی پشت رووداوه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت.
وەڵام بدەوه