ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 31ی ئاداری 2026، ئاژانسی (رووسیا ئه‌لیوه‌م) له زاری یسرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ باشووری لوبنان، بكاته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی داخراو.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه: "هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل ده‌نێرینه ناو خاكی لوبنان، له‌و شوێنه‌ی كه ته‌رخان كراوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن."
ڕاشیگه‌یاندووه: "هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵی ئه‌منیی ناوچه‌كه تاوه‌كوو ڕووباری له‌یتانی ده‌گرنه ده‌ست و ڕێگه ناده‌ین 600 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كانی باشووری لوبنان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، ئه‌وه‌ش تا ئه‌وكاته‌ی سه‌لامه‌تی بۆ دانیشتوانی باكووری ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه."


وەڵام بدەوه