حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، هەردوو لیوای 45 لە بابل و 31 لە ئەنبار بۆردمان كراون، بەڵام دەڵێ، "هێرشەكان زیانی مرۆییان نەبووە".
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، شەوی رابردوو لە دوو ناوچەی جیاوازی عێراق هێرش كراوەتە سەر میلیشیاكان. لیوای 45 لە جورف سەخەر لە پارێزگای بابل سێ جار هێرشی كراوەتە سەر. هەروەها هێرشێكی تریش كراوەتە سەر لیوای 31ی لە قەزای گرمە لە پارێزگای ئەنبار.
هەرچەندە حەشد ئاماژەی بۆ نەكراوە، بەڵام لیوای 45 سەربە كەتائیبی حزبوڵایە و لیوای 31یش سەربە میلیشیای رسالیوونە.
حەشد لە راگەیەنراوەكەدا دووپاتی دەكاتەوە، ئەو هێرشانە هیچ زیانێكیان نەبووە .
بەرپرسانی ئەمەریكا بە راشكاوی دووپاتی دەكەنەوە، سوپای ئەمەریكایە هێرش دەكاتە سەر میلیشیاكانی عێراق، چونكە ئەوانیش بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بە ئامانج دەگرن و سەقامگیری ناوچەكەیان تێكداوە.


وەڵام بدەوه