وەزیری دادی عێراق کاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە دەبات و کۆبوونەوەکە چەند ڕۆژێک پێش خراوە، بەهۆی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر زۆر بابەت دەکرێت، لە نێویاندا ئەو پێشنیازانەی لەلایەن شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەشی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان کراون بۆ ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان،
خالید شوانی ئاماژەی بەوەش داوە کە گەشبینم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بڕیاری دڵخۆشکەر دەربارەی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەربکات چەند ڕۆژێکە لە گفتوگۆداین لەگەڵ سەرجەم وەزیر و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، پێم وایە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندا دەبێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە: هەر چەندە بڕیاری ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تەنها بەدەست سەرۆکوەزیرانی عێراق نییە و پێویستە زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەنگی لەسەر بدەن؛ بەڵام پێم وایە زۆرینەیان لەسەر ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکان کۆکن.
وەڵام بدەوه